بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یه‌کێک له‌و تۆماره ڤیدیۆیانه‌ی که تیمی میدیایی مه‌سروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان به‌رهه‌می هێناوه، تایبه‌ته به که‌رتی نه‌وت، له‌م ڤیدیۆیه‌دا به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ ناوی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی کابینه‌کانی پێشووی حکوومه‌ت بهێنرێت، باس له‌وه ده‌کرێت: "ئەگەر وەک ئەم چوار ساڵە بە پلان و بەرنامە کار بکرایە بۆ سیاسەتی نەوت و شەفافیەت، ئەوا کوردستان لە پێگەیەکی دیکەدا دەبوو".
تیمی میدیایی سه‌رۆکی حکوومه‌ت ده‌ڵیت: "پێشتر مەسروور بارزانی تێبێنی لەسەر گرێبەستە نەوتییەکان هەبووه و لەکاتی خۆیدا هۆشداری داوه".
له به‌شێکی تری ڤیدیۆکه‌دا، وه‌کوو ئاماژه‌یه‌ک بۆ ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری پێشووی سامانه سروشتییه‌کان، تیمی مه‌سروور بارزانی ده‌ڵێت: "پێشتر دەوترا وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە جانتای کەسێکدایە کەس ئاگاداری گرێبەستەکان نیە، مەسروور بارزانی داهاتی نەوتی ئاشکرا و شەفاف کرد".
لە به‌شێکی تری قسه‌کانی تیمی میدیایی سەرۆکی کابینەی نۆیەمدا هاتووە: "مەسروور بارزانی لەم چوارساڵەدا پێداچوونەوەی زۆری کرد بە گرێبەستە نەوتییەکان کە پێشتر کرابوون، هەڵمەتی پاکسازی لەناو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەستپێکرد".
Your Comment