بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌شێک له هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی لیوای 9 خۆپیشاندانیان دژی دواکه‌وتنی مووچه‌کانیان ئه‌نجام دا و ڕێگه‌ی سه‌ره‌کی سلێمانی-هه‌ولێریان داخست.
ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی خۆپیشاندانیان ئه‌نجام داوه ڕایده‌گه‌یه‌نن دواکه‌وتنی مووچه کاریگه‌ریی له‌سه‌ر بژێوی ژیانیان هه‌یه و تا وه‌ڵامدانه‌وه داواکارییه‌کانیان ئاماده‌نین ده‌ست له‌خۆپیشاندان هه‌ڵگرن.
به‌شێکی دیکه‌ی هۆکاری خۆپیشاندانی ئه‌و لیوایه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، که له سنووری کۆیه‌وه گواستراونه‌ته‌وه بۆ میحوه‌ری گه‌رمه‌سێر.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment