قەرەیلان: هێزەکانی هەرێم تەنها پشتیوانی لەدوژمن نەکەن بۆ ئێمە بەسە

بەشی تورکیا- فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل لەپەیامێکدا ڕایگەیاند، با هێزەکانی هەرێم تەنها پشتیوانی لە دوژمن نەکەن، بۆ ئێمە بەسە".

کوردپرێس:

موراد قەرەیلان فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل رایگەیاند، "ئەم شەڕە شەڕی هەموو کورد و شەڕی پاراستنی کورد و دەستکەوتەکانیەتی، بەڵام هێزەکانی هەرێم بوونەتە تەماشاکەری ئەم شەڕە، دەترسن لەبەرامبەر دوژمن دەنگی خۆیان هەڵبڕن، ئەمەش کێشە نییە، بەڵام با هاوکاریی دوژمن نەکەن، ئەمە بەتەنها بەسە بۆ ئێمە، با سەیری تێکۆشانی گەریلا قارەمانەکان بکەن".

قەرەیلان باسی لەچالاکییە ئاسمانییەکانی گەریلا دژی تورکیا کردو وتی:"ئەو چالاکییانە بۆ هۆشداری بوو، ئەو داگیرکەرانەی کە پێشتر لە هەرێم جێگير بوون، دەبێت نەجوڵێنەوە، پێویستە بەشداری ئەم شەڕە نەبن، ئەمە هۆشداری بوو".

دەشڵێت:"ئەگەر بەشداری شەڕ بن لەهەموو شوێنێک دەبنە ئامانجی هێزەکانمان، ئەم دەرفەتە هەیە، باوەڕمان وایە کە ئەو پەیامە گەیشتە شوێنی خۆی".

News Code 1862

Your Comment

You are replying to: .
captcha