کۆنگرەی پارتی بەهۆی کۆرۆناوە دواخرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنەکانی پارتی ڕایگەیاند کۆنگرەمان به‌هۆى کۆڕۆناوه‌ دواخستووه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەر چەندە بڕیار بوو لە مانگی ئایاری داهاتوو پارتی دیموکراتی کوردستان کۆنگرەی ١٤ ببستێ، بەڵام خەسرۆ گۆران بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنەکانی پارتی بە نوچەنێتی ڕاگەیاندووە: " کۆنگرەکەمان دواخستووە".

خەسرۆ گۆران به‌رپرسى مه‌کته‌بى هه‌ڵبژاردنه‌کانى پارتى سەبارەت بەوه‌ى مانگى ئایار نزیک بووه‌ته‌وه‌ و ئاماده‌کارییه‌کانى کۆنگرەکه‌ به‌ کوێى گه‌یشتووه‌، گووتی سەبارەت بە ئامادەکاریيەکانی هیچ وەڵامێکم نییە، چوونکە ئێمە مۆڵەتمان وەرگرتووە دوامان خستووە بەهۆی کۆرۆنا.

سه‌باره‌ت به‌وه‌ى پارتى چۆن ئاماده‌کاریى ده‌کات بۆ به‌شداری کردن له‌ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق که‌ بڕیاره‌ له‌ مانگى تشرینى یه‌که‌مى داهاتوو بکرێت، خسرۆ گۆران هیچ زانیارییێکى نه‌خسته‌ڕوو و ته‌نیا ئه‌وهی‌ گوت، "وەکوو هەر لایەنەێکی تر خۆی ئامادەکردووە خەریکی دیاری کردنی کاندیدەکانی خۆیەتی".

پێشتر فازڵ میرانى سکرتێرى مه‌کته‌بى سیاسى رایگه‌یاندبوو، پارتى له‌ دهۆک له‌ مانگى ئایار کۆنگره‌ى خۆى ده‌به‌ستێ.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1761

Your Comment

You are replying to: .
captcha