بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا دوای سێ ساڵ لە دیاری کردنی خەڵاتی ملیۆن دۆلاری، بۆ هەر کەسێک، کە زانیاریی دروست لەبارەی شوێنی هەریەک لە جه‌میل بایک و دوران کالکان و موراد قه‌ره‌یلان بداتە ئەمریکا، بۆ جارێکی دیکە، جەخت لەسەر تیرۆرست بوونی پەکەکە دەکاتەوە.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا، له رێگه‌ی هه‌ژماری فه‌رمیی پرۆگرامی (پاداشت له‌پێناو دادپه‌روه‌ری)دا، بۆ جارێکی دیکە وێنه و زانیاری له‌باره‌ی هەریەک لە جه‌میل بایک، دوران کالکان و موراد قه‌ره‌یلان بڵاو کردووه‌ته‌وه و پاداشتی ملیۆنان دۆلاریشی بۆ هه‌ر که‌سێک داناوه، که زانیاری‌یان له‌باره‌یانه‌وه پێ بدات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا، په‌که‌کە وه‌کوو گرووپێکی تیرۆریستی ناسێنراوە، بۆ پێدانی زانیاریش له‌باره‌ی هەریەک لە دۆران کالکان، جەمیل بایک، موراد قەرەیلان، بڕی 12 ملیۆن دۆلار دانراوە، بۆ دۆڕان کاڵکان، 3 ملیۆن، بۆ جه‌میل بایک 4 ملیۆن و بۆ موراد قه‌ره‌یلانیش 5 ملیۆن دۆلار وه‌کوو پاداشت دەدرێت بەو کەسەی، کە زانیاریی لەسەریان هەبێت.
لە سێ ساڵی رابردوودا بۆ پێنج ساڵ ئەمەریکا پەکەکەی لە لیستی تیرۆری خۆیدا هێشتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment