کوردپرێس- پاش چه‌ندین ساڵ بێده‌نگی و دوور بوون له چالاکیی هونه‌ری، عه‌زیز شارۆخ میوانی سه‌رده‌شتی به‌یت و حه‌یران بوو. شارۆخ که یه‌کێک له ده‌نگه دیار و ڕه‌سه‌نه‌کانی بواری موزیک و گۆرانی کوردییه، له باوکێکی خه‌ڵکی پشده‌ری هه‌رێمی کوردستان و دایکێکی خه‌ڵکی شه‌مزینانی تورکیا له شاری مه‌هاباد له‌دایکبووه.
شارۆخ له ماوه‌ی ته‌مه‌نی هونه‌ری خۆیدا زیاتر له 70 گۆران و سترانی تۆمار کردوووه و له کوردستان و چه‌ندین شاری ئێران و هه‌روه‌ها هه‌رێمی کوردستان و 7 وڵاتی دیکه‌ش کۆنسێرتی به‌ڕێوه بردوووه به‌ڵام چه‌ند ساڵێک بوو به‌هۆی تووش بوون به نه‌خۆشیی دڵه‌وه دووره‌په‌رێز بوو و چالاکییه هونه‌رییه‌كانی وه‌ستاندبوو.
له یه‌كه‌م كۆنسێرتی دوای نه‌خۆش كه‌وتنی عزیز شارۆخ له شاری سه‌رده‌شت گوتی: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماوه‌یێک كۆنسێرت و گۆرانیم نه‌بوووه، پێم خۆش بوو چالاكییێكم ھه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌و بارودۆخه ده‌روونییه خراپه دوور كه‌ومه‌وه."
شارۆخ جیا له گۆرانی و ئاواز، له بواری لاوک و حه‌یران و به‌یت و مه‌قامه کوردییه‌کاندا ده‌ستێکی باڵای هه‌یه و مه‌قامه‌کانی ئه‌ڵلاوه‌یسی، شیرین به‌هاره و هیوای ژیان و به‌یتگه‌لی وه‌ک ئازیزه و پاییزه و لاوکی گه‌نج خه‌لیلی به شێوه‌یێکی ناوزه چڕیوه و خۆشی به‌یتی پیره هه‌ڵۆی داناوه که له‌گه‌ڵ شمشاڵی قالهمهڕهدا تۆمار کراوه.
به گوته‌ی عه‌زیز شارۆخ هونه‌رمه‌ندانی کوردستانی ئێران، عێراق، تورکیا و سووریا و له‌وانه‌ش سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ر، کاوه‌یس ئاغا، حه‌سه‌ن جهززراوی، تاهیر تۆفیق و ساڵح دیلان و محه‌مه‌دی ماملێ ئاسۆیێکی نوێیان له بواری مۆسیقادا بۆ کردوووه‌ته‌وه. ئه‌و هه‌ر به گۆرانی و ستران نه‌وه‌ستاوه و له توێی کتێبێک‌دا که له هه‌رێمی کوردستان چاپی کردوووه ده‌قی ده‌یان به‌یتی فۆلکلۆریی کوردی کۆ کردوووه‌ته‌وه و له فه‌وتان رزگاری کردوون و کتێبێکێش به ناوی ژیان و گۆرانی بڵاو کردوووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment