هەندێكجار دەزگا ئەمنییەكان دەڵێن دەبێت خۆمان دیاری بكەین كێ لە دەزگایێكی میدیایی ڕۆژنامەنووسی پڕۆفیشناڵە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حاكم ئازاد حه‌مه‌ ئه‌مین نه‌قیبی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: "كێشه‌ و گرفته‌كانی ڕۆژنامه‌نووسان كه‌ زۆر جار له‌ڕێگری كردنی ده‌زگا ئه‌منیه‌كان خۆی ده‌بینێته‌وه‌ هه‌ندێكجار په‌یوه‌ندیی به‌ نا پڕۆفیشناڵی ڕۆژنامه‌نووسه‌كه‌ خۆیه‌وه‌ هه‌یه‌ هه‌ندكجاریش ده‌زگا ئه‌منیه‌كان له‌كاری ڕۆژنامه‌وانی تێناگه‌ن.

کوردپرێس: حاكم ئازاد حه‌مه‌ ئه‌مین له‌ گفتوگۆیێكی لەگەڵ ده‌نگی ئه‌مریكا له‌باره‌ی دۆخی ڕۆژنامه‌وانی له ‌هه‌رێمی كوردستان و ڕێگرییه‌كان له‌ ڕووماڵی ڕۆژنامه‌نووسان وتی: "له‌رهه‌ندێک حاڵه‌تدا ده‌زگا ئه‌منیه‌كان مافی خۆیانه‌ هه‌ندێک زانیاری بشارنه‌وه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یوه‌ندیی به‌ ئاسایشی گشتیه‌وه‌ هه‌یه‌ تا تیرۆریستان سوودی لێ نه‌بینن له‌كاتی بڵاوكردنه‌وه‌یدا، به‌ڵام ئه‌وه‌ مانای ئه‌وه‌ نییه‌ ڕێگری بكرێت له‌ ڕۆژنامه‌نووسان، بۆیه‌ ڕێگری له ‌ڕۆژنامه‌نووسانیش ده‌كرێت چوونكه‌ سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كانن، به‌پێی یاسای ژمارە ‌٣٥ی كاری ڕۆژنامه‌وانی له ‌هه‌رێمی كوردستان، ڕۆژنامه‌نووس له‌كاتی ئه‌ركدا وه‌ک فه‌رمانبه‌ری ده‌وڵه‌ته، ئێمه‌ چه‌ندین جار له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و سه‌رۆكی حكوومه‌ت كۆ بوینه‌ته‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ به‌داخه‌وه‌ تا ئێستا چاره‌سه‌ر نه‌بوون و به‌رده‌وامن."

نه‌قیبی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان له‌باره‌ی هۆكاری به‌رده‌وام دووباره‌ بوونه‌وه‌ی ئه‌و پێشێلكاریانه‌ به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان له هەرێمی ‌كوردستان وتی "هۆكاره‌كه‌ی ڕه‌نگه‌ ناپیشه‌یی ڕۆژنامه‌نووسه‌كه‌ خۆی هه‌ندێكجار هۆكاربن، به‌ڵام ده‌بێت داموده‌زگا ئه‌منیه‌كانیش ڕابهێنرێن كه ‌چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووسان ده‌كه‌ن له‌كاتی ڕووداوه‌كاندا هه‌میشه‌ وه‌كوو ناحه‌ز و دوژمنێک سه‌یری ڕۆژنامه‌نووس كراوه‌ تۆمه‌تی وای خراوه‌ته‌ پاڵ كه‌ ڕۆژنامه‌نووس به‌رپرسیارێتی ئه‌خلاقی و نیشتمانی نییه‌ و پابه‌ند نییه‌ به‌بابه‌ته‌كانی نیشتمانی و ئاسایشی گشتی، به‌ڵام من پێم وایه‌ هۆكاره‌كه‌ی تێنه‌گه‌یشتنی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانه‌ له‌كاری ڕۆژنامه‌وانی."

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌داواكارییێكی ده‌زگا ئه‌منیه‌كان كرد له‌ سه‌ندیكا تا كۆتایی به‌ ڕێگری و توند تیژییه‌كان به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان بهێنرێت و وتی" هه‌ندێكجار ده‌زگا ئه‌منیه‌كان پێمان ده‌ڵێن ده‌بێت بزانین كێ ڕۆژنامەنووسه‌ كێ ڕۆژنامه‌نووسی پڕۆفیشناڵه‌ له ‌ده‌زگایێكی دیاریكراو بێت."

له‌باری ئه‌وه‌ی كێ مافی داوه‌ به‌ده‌زگای ئه‌منی كه‌ ئه‌وان دیاری بكه‌ن ڕۆژنامه‌نووسی پڕۆفیشناڵ و ده‌زگای دیاریكراو كێیه‌؟ حاكم ئازاد وتی "ئه‌وه‌ مافی ئه‌وان نیه‌ بێگومان، به‌ڵام ده‌یانه‌وێت بزانن كێ له ‌ده‌زگاكه‌ ڕۆژنامه‌نووسه‌ و لێكتێگه‌یشتن بكرێت ئێمه‌ش ده‌توانین باجی تایبه‌ت بكه‌ین له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ شه‌ڕی داعش هات به‌سه‌ردا نه‌مانتوانی ئه‌وه‌ بكه‌ین."

حاكم ئازاد ڕاشیگه‌یاند :" میدیا ده‌بێت بزانێت ئازادی به‌ دروشم دروست نابێت، میدیا ده‌بێت قازانج بكات و سه‌نعه‌تكاربێت، من پێم وایه‌ ئه‌وه‌ی له ‌كوردستان به‌ناوی میدیا هه‌یه‌ وه‌ک شه‌مه‌نده‌فه‌رێكه‌ زۆر فاڕگۆنی زیاده‌ن و ده‌بێت ڕێكبخرێنه‌وه‌".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 16492

Your Comment

You are replying to: .
captcha