کوردپرێس:
ڕۆژی پێنجشه‌ممه 29ی ڕه‌شه‌مه‌ی 2019 فه‌رزین ڕه‌زاعی ژماره‌ی تووشبووان به په‌تای کۆڤیدی-19ی له پارێزگای کوردستان ڕاگه‌یاند و زیادی کرد: له ماوه‌ی 24 کاژێری ڕابردوودا 11 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به کۆرۆناڤایرۆس له ئاستی پارێزگا تۆمار کراوه که له ئێستادا کۆی تووشبووان به‌و په‌تایه له پارێزگا گه‌یشتۆته 200 که‌س.
ناوبراو وتیشی: تا ڕۆژی 29ی ڕه‌شه‌مه‌ی 1398 به ڕێژه‌ی 570 تێستی تاقیکردنه‌وه‌ی کۆرۆنا ئه‌نجام دراوه که له‌م ژماره‌یه 200 تێست پۆزه‌تیڤ و 311 تێستیش نێگه‌تیڤ بووه.
ڕه‌زاعی وه‌بیری هێنایه‌وه که ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی کۆرۆنا له سه‌قز ڕووی له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و له ئێستادا 78 تووشبووی کۆرۆنا له‌و شاره تۆمار کراوه.
سه‌رۆکی زانکۆی زانسته پزیشکییه‌کانی کوردستان زیادیشی کرد: دوای سه‌قز، بانه 41 حاڵه‌ت، سنه 32 حاڵه‌ت و قوروه‌یش 13 حاڵه‌تی تووشبوون به کۆرۆنایان تۆمار کردووه.
ڕه‌زاعی ئاوڕێکی له ئاماری دیکه‌ی شاره‌کانی پارێزگای کوردستان دایه‌وه و ژماره‌ی تووشبووان به کۆرۆناڤایرۆسی له شاری بیجاڕ به 12 که‌س، دیوانده‌ره 8 که‌س، مه‌ریوان 5 که‌س، دێولان 2 که‌س و سه‌وڵاوا به یه‌ک که‌س ڕاگه‌یاند.
ناوبراو باسی له‌وه کرد که تاکوو ئێستا له پارێزگای کوردستان 21 هاووڵاتی به‌هۆی کۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه که له‌م ژماره‌یه 11 هاووڵاتی له سه‌قز، 3 هاووڵاتی له سنه، 3 هاووڵاتی له قوروه، 2 هاووڵاتی له بانه، یه‌ک هاووڵاتی له مه‌ریوان و یه‌ک هاووڵاتییش له بیجاڕ بووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment