به‌رهه‌م ساڵح و حه‌یده‌ر عه‌بادى كۆ بوونه‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌رهه‌م ساڵح و حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كۆ بوونه‌وه‌ و سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى پشتیوانىی بڕیارى ئه‌مڕۆى حكوومه‌تى عێراقى كرد، دواى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ساخته‌كارییه‌كان.

نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، عه‌بادى ئه‌مڕۆ پێشوازیی كردووه‌ له‌ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى دیموكراسى و دادپه‌روه‌رى.

ئاماژه‌ به‌وه ‌كراوه‌، له‌ دیدارێكدا دۆخى سیاسى و ساخته‌كارییه‌كانى هه‌ڵبژاردن تاوتوێ كراوه‌، هاوكات به‌رهه‌م ساڵح پشتیوانى خۆى راگه‌یاندووه‌ بۆ بڕیاره‌كه‌ى ئه‌مڕۆى حكوومه‌تى عێراق تایبه‌ت به‌ په‌سه‌ندكردنى پێشنیاره‌كانى لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى حکوومەت له‌ ساخته‌كارییه‌كان .

هاوکات ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق، بڕیاری دا به‌ په‌سه‌ندكردنى ئه‌و ئه‌نجامانه‌ى لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ راستییه‌كان له‌سه‌ر ساخته‌كارى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان پێى گه‌یشتبوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 15202

Your Comment

You are replying to: .
captcha