به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سزگین تانری کۆلۆ نوێنه‌ری ئه‌سته‌نبۆڵ له په‌رله‌مانی تورکیا سه‌ر به پارتی کۆماریخوازی گه‌ل له لێدوانێکدا ئاماژه‌ی دایه ڕه‌ت کردنی داواکه‌ی سه‌باره‌ت به دیداری له‌گه‌ڵ سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش به‌ربژێری پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆمار له زیندانی ئه‌دیرنه و ڕای‌گه‌یاند: 11 مانگه که داواکه‌م بۆ دیدار له‌گه‌ڵ ده‌میرتاش تاوتوێ نه‌کراوه و ڕێگه‌یان پێم نه‌داوه. ده‌میرتاش پێش له‌وه‌ی که سیاسه‌توان بێت هاوکار و دۆستی نزیکی منه. پێش له‌وه‌ی کاری سیاسی ده‌ست‌پێبکه‌ین کارێکی زۆرمان پێکه‌وه ئه‌نجام داوه. دیداری من له‌گه‌ڵ ناوبراو دیدارێکی دۆستانه له زیندان و سه‌رووتر له کارێکی سیاسییه هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌وه سه‌ردانی ئه‌وێم کردوووه به‌ڵام به‌داخه‌وه ڕێگای چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌میرتاش ناده‌ن.
ناوبراو له درێژه‌ی وته‌کانیدا به به‌رده‌نگ گرتنی وه‌زاره‌تی دادی تورکیا ڕوونیشی کرده‌وه: ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی داد وڵامم بداته‌وه ڕای گشتیش ڕوون ده‌بێته‌وه. 25 ساڵ پارێزه‌ر بوومه به‌ڵام له‌گه‌ڵ قه‌ده‌غه‌یێکی ئاوه‌ها به‌ره‌وڕوو نه‌بوومه‌ته‌وه که دژی ده‌میرتاش چڕ ده‌کرێته‌وه. ڕێگری له دیداری ئێمه له زیندانه‌کانی ئه‌دیرنه وه‌کوو نوێنه‌ری گه‌ل بۆ وه‌زاره‌تی داد و پارتی داد و گه‌شه خراپیێکی به‌رچاوه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment