زیندانی بوونی ده‌میرتاش مه‌شرووعییه‌تی هه‌ڵبژاردن ده‌باته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌

به‌شی تورکیا- سزایی ته‌ملی، هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ زیندانی بوونی ده‌میرتاش سێبه‌ر ده‌خاته‌ سه‌ر مه‌شرووعییه‌تی هه‌ڵبژاردن و وتی: ئه‌و دادوه‌رانه‌ی که‌ تاوتوێ کردنی دۆسیه‌ی ده‌میرتاشیان له‌ ئه‌ستۆدایه‌ بانگهێشتی بوێری ده‌که‌ین.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سزایی ته‌ملی هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ پرێس کۆنفڕانسێکدا ئاماژه‌ی دایه‌ زیندانی بوونی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، به‌ربژێری ئه‌و پارته‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماریدا و وتی: بۆ ئازادیی ده‌میرتاش داواکارییه‌ پێویسته‌کان ئاراسته‌ی دادگه‌ کراوه‌. بنه‌مای ئازادی و یه‌کسانی له‌ نێوان هه‌مووی ئه‌و به‌ربژێرانه‌ی که‌ به‌ شێوه‌ی یاسایی به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ن، ده‌بێ جێبه‌جێ بکرێت و ده‌میرتاشیش له‌ زیندان ئازاد بکرێت. کاتێک که‌ ده‌میرتاش توانیویه‌تی ببێته‌ به‌ربژێری هه‌ڵبژاردن، ڕێگری له‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن پێشێل کردنی یاسایه‌.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا ڕوونیشی کرده‌وه‌: له‌ حاڵێکدا که‌ هه‌موو به‌ربژێران به‌ به‌کارهێنانی هه‌موو ئیمکانات سه‌رقاڵی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنن زیندانی بوونی ده‌میرتاش مه‌شرووعییه‌تی هه‌ڵبژاردن ده‌باته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌. ده‌میرتاش هێشتاکه‌ نوێنه‌ری گه‌لی کورد له‌ په‌رله‌مانه‌ و له‌ هه‌ڵبژاردندا 6 ملیۆن ده‌نگی وه‌ده‌ست هێناوه‌. سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش 18 مانگه‌ که‌ به‌ شێوه‌یێکی نایاسایی له‌ زینداندایه‌. ئه‌وه‌ بۆ تورکیا سه‌رچاوه‌ی قه‌یرانی مه‌شرووعییه‌ته‌. ئازادیی ئێستای ده‌میرتاش بۆ ڕووخانی به‌نداوی دیموکراسیی به‌رده‌می تورکیا پاش 24ی جوون هه‌وڵێکی زۆر گرینگ ده‌بێت. په‌یامی به‌ربژێرانی هه‌ڵبژاردنی بۆ ئازادی ده‌میرتاش گرینگی زۆری هه‌یه‌. چوونکه‌ ئه‌وه‌ هه‌وڵێکی سه‌رووتر له‌ ڕه‌فتارێکی سیاسییه‌ که‌ له‌ تورکیا خوومان پێی گرتوووه‌. لێره‌وه‌ داوا ده‌که‌ین هه‌موو به‌ربژێرانی هه‌ڵبژاردن داکۆکییان هه‌بێت له‌ سه‌ر ئه‌م په‌یامه‌. په‌یامێکی دیکه‌م بۆ ده‌زگای داد له‌ تورکیا هه‌یه‌ ئه‌وه‌ش کرده‌یی کردنی سه‌ربه‌خۆییی ده‌زگای داد له‌ ده‌ستی دادوه‌رانه‌. ئه‌و داوه‌رانه‌ی که‌ دۆسیه‌ی ده‌میرتاش تاوتوێ ده‌که‌ن بانگهێشتی بوێری ده‌که‌م. له‌ شوێنێکدا که‌ ئازادی ڕاده‌ربڕین سه‌رکوت ده‌کرێت ناتوانین باس له‌ دیموکراسی بکه‌ین. کۆتایی هێنان به‌م پێشێلکارییه‌ یاساییه‌ له‌ ده‌ستی دادوه‌رانی تورکیایه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی بیرگۆن

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14469

Your Comment

You are replying to: .
captcha