بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدولکەریم عەبتان نوێنەری ئیئتیلافی وەتەنیە لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: ئەو ئیئتیلافە هیچ ڕێککەوتنێکی لەگەڵ پارتی بۆ پێکهێنانی ئیئتیلافی هاوبەش نەبووە و باس کردن لەو بابەتە لە لایەن میدیاکانەوە هێشتا زووە.
عەبتان زیادی کرد: ئێستا هەموو حیزب و ڕەوتە سیاسییەکان سەرقاڵی بانگەشەی هەڵبژاردنن، بۆیەش دەرەنجامی هەڵبژاردنەکان پیشان دەدات کە چ حیزبێک بۆ ئیئتیلاف لەگەڵ ئیئتیلافی وەتەنییە شیاو دەبێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment