«گوڵ نسا» بوو بە کاندیدی خەڵاتی «رێمی» مێهرەجانی هوستۆن-ی ئەمریکا

بەشی کوردستان- «گوڵ نسا» یەکەمین فیلمی درێژی سەتار چەمەنی گول دەهێنەری سنەیی بوو بە بەربژێری پێنجا و یەکەمین خەڵاتی «Remi» مێهرەجانی هوستۆن-ی ئەمریکا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ویدا ساڵحی فیلمنامە نووسی ئەو فیلمەیە و محەمەد فەکووری بەرپرسی تیمی وێنەگرانی ئەو بەرهەمەیە.

ئەم فیلمە بەسەرهاتی ژن و پیاوێکی ئەفغانییە بە ناوەکانی گوڵ‌مەمەد و گوڵ نەسایە کە دوای کۆچی نایاسایی بۆ ئێران لە کارگەی کوورەی خشتبڕی "قرچەک" ئیش دەکەن و بەهۆی هەندێک ڕووداو، ژیانیان گۆڕانی سەیری بەسەردا دێت.

فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی هۆستۆن لە ساڵی ١٩٦١ دامەزراوە و لە گەڵ فێستیڤاڵەکانی سان فرانسیسکۆ و نیۆیۆرک، سێ فێستیڤاڵی گرنگی فیلمگەلی سەربەخۆی ئەمریکان.

هەروەها ئەم فێستیڤاڵە لە ساڵی ١٩٦٨ەوە بە شێوەی ڕکابەرانە باشترینەکانی بواری سینەمایی لە ئاستی جیهانی هەڵدەبژێرێت. پەنجا و یەکەمین خولی ئەم فێستیڤاڵە لە ڕێکەوتی ۳۱ی خاکەلێوە تا ٩ی گوڵانی ساڵی ١٣٩٧ی هەتاوی (۲۰ تا ٢٩ی ئەیپرێڵی ٢٠١٨) لە ویلایەتی تێگزاسی ئەمریکا بەڕێوە دەچێت.

پێشتر دەرهێنەرگەلێکی وەک ستیوێن سپیلبێرگ، ئەنگ لی، جان لی هێنکاک، ڕێنداڵ کلیزێر، ڕیدلی سکات، ڕابێرت رۆدریگێز، ڕابێرت تاونزێند، برایانی کوئین، سپایک لی، ئۆلیڤێر ستۆن و دەیڤید لینچ بە بردنەوەی یەکەمین خەڵاتەکانیان لە فێستیڤاڵی فیلمی هۆستۆن، بە پێشەنگەکانی براوەی ئەو فێستیڤاڵە دەناسرێن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 12501

Your Comment

You are replying to: .
captcha