بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا هێرش کردنە سەر غالب محەممەد، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی هیوا لە پەرلەمانی عێراق بەتووندی سەرکۆنە دەکات و دەڵێت: لایەنە ئەمنییەکان بۆ دۆزینەوەی هێرشکارەکان راسپێردراون.
لە راگەیێندراوی جووتیار عادل، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، "هه‌ر جۆره هێرشێک بۆ سه‌ر هاووڵاتیان به‌بێ سزای یاسایی تێپه‌ڕ نابێت".
گوتەبێژی حکوومەت ئاماژە بەوەش دەکات، "هاووڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه، حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ته‌واوی هه‌وڵی خۆی بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان له هه‌ر پێگه و پۆستێکدا بن، ده‌خاته‌گه‌ڕ."
شایانی باسە ئێوارەی رۆژی هەینی، غالب محەممەد لە بەردەم ماڵی خۆیان لە سلێمانی، "بە چەقۆ" هێرشی کرایەسەر، دوای گەیاندنیشی بە نەخۆشخانە، چارەسەری بۆ کرا و رەوانەی ماڵەوە کرایەوە. ئەو گوتی، "ماوەیەکە هەڕەشەمان لەسەرە".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment