خه‌سرۆ گۆران: پارتی له‌ نه‌ینه‌وا و شنگال به‌شداریی هه‌ڵبژاردن ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رپرسی ده‌زگای ھه‌ڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد: پارتی له‌ سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌شداریی ھه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ده‌کات و بڕیاری بایکۆت ته‌نیا بۆ ھه‌ر دوو پارێزگای که‌رکووک و سه‌لاحه‌دینه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، خه‌سرۆ گۆران به‌رپرسی ده‌زگای ھه‌ڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئێمه‌ بڕیاری بایکۆت کردنی ھه‌ڵبژاردنمان ته‌نیا بۆ سنووری ھه‌ر دوو پارێزگای که‌رکووک و سه‌لاحه‌دین ده‌رکردوووه‌ و پارتی به‌شداریی پڕۆسه‌ی ھه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق له‌ سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا و قه‌زای شنگال و مه‌خمووردا ده‌کات و تا ئێستا بڕیاری بایکۆتمان بۆ پارێزگای نه‌ینه‌وا نه‌داوه‌ و به‌شداری ده‌که‌ین."

له‌ ھه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی ٢٠١٤دا له‌ سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا کورد ٨ کورسی به‌ده‌ست ھێنا و له‌وانه‌ش ٦ کورسی ھی پارتی دیموکراتی کوردستان بوون.

خه‌سرۆ گۆران له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی پارتی بنکه‌ و باره‌گای له‌ سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا داخستوووه‌ به‌ ھۆی داگیرکرانی ئه‌و ناوچانه‌وه‌ و کاریگه‌ریی له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی ھه‌ڵبژاردنه‌کان، ده‌ڵێت: "زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ری ئێمه‌ له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا نه‌ماوه‌ و ئێستا ئاواره‌ن له‌ ھه‌رێمی کوردستان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ کاریگه‌ریی ئه‌وتۆی نابێت له‌سه‌ر به‌شداری کردنی ئێمه.‌"

شایانی باسه‌؛ بڕیاره‌ ڕۆژی ١٢/٥/٢٠١٨ پڕۆسه‌ی ھه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق به‌ڕێوه‌ بچێت و مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی بڕیاری داوه‌ له‌ سنووری پارێزگای که‌رکووک و سه‌لاحه‌دین به‌شداری له‌و ھه‌ڵبژاردنه‌ نه‌کات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10599

Your Comment

You are replying to: .
captcha