گەڕەکی کوردسات
-
گۆڕانی گردی زەرگەتە هەڕەشە لە میدیاکان دەکات
گۆڕانی گردی زەرگەتە لەبارەی بڵاو کردنەوەی هەر بابەتێک لەسەر بزووتنەوەکە بە بێ نووسراوی فەرمی، هەڕەشەی سکاڵا تۆمار کردن لە میدیاکان دەکات.
-
گۆڕانی کوردسات:
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن شوێنی بەستنی کۆنفرانسمان بۆ دەستنیشان دەکات
باڵی گەڕەکی کوردساتی بزووتنەوەی گۆڕان، دەڵێن، رۆژی پێنجشەممە کۆنفرانسی گشتیی دەکەن و چاوەڕێن کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن شوێنی بەستنی کۆنفرانسەکەیان بۆ دەستنیشان بکات.
-
باڵی کوردساتی گۆڕان: باڵی گردەکە کەمینەیێکی تەوریسچین
دوای ئەوەی کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق لەسەر داواى باڵى گردەکەى بزووتنەوەى گۆڕان، ڕۆژ و شوێنى بەستنى کۆنگرەى بزووتنەوەکەی دیاری کرد. باڵی کوردساتی بزووتنەوەکە دەڵێ: "چەند کەسێک، بەیاننامەیەکیان بەناوی جڤاتی نیشتمانییەوە بڵاو کردووەتەوە، کە کەمینەیەکی تەوریسچین".
-
داوا لە هەردوو باڵەکەی گۆڕان دەکرێت لەسەر وادەی کۆنگرە رێکبکەون
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، شاندێکی ڕاسپاردووە بۆ ڕاوێژ كردن لەگەڵ هەردوو ئاراستەكەی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ رێککەوتن و دیاریکردنی وادەی کۆنگرە.