گەمارۆی دەریایی
-
کوردستان لە ڕیزی پێشەوەی گرانیی خۆراکدایە؛
سفرەی خەڵک ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بچووکتر دەبێتەوە
داتا فەرمییەکانی ناوەندی ئاماری ئێران تایبەت بە هەڵاوسانی خەزەڵوەری ١٤٠٥ (حوزەیرانی ٢٠٢٦)، وێنەیەکی نیگەرانکەر لە دۆخی بژێویی خەڵکی کوردستان نیشان دەدەن؛ وێنەیەک کە دەری دەخات ئەم پارێزگایە لە بەشێکی زۆری کاڵا بنەڕەتییە خۆراکییەکاندا، نەک هەر لە مامناوەندی وڵات دوا نەکەوتووە، بەڵکوو لە زۆربەی گرووپەکاندا لە نێوان چەند پارێزگای یەکەمی وڵاتدایە لە ڕووی گرانییەوە. ئەم ئامارانە تەنیا ژمارە و ڕێژەی سەدی نین؛ هەر ژمارەیەک، گێڕانەوەی بچووکتربوونەوەی سفرەی ئەو خێزانانەیە کە داهاتەکەیان هاوتەریب لەگەڵ خێرایی بەرزبوونەوەی نرخەکاندا زیادی نەکردووە.
-
قالیباف:
ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکان و لادانی گەمارۆ نەوتییەکانی سەر ئێران یەکلایی بوویەوە
سەرۆکی شاندی دانوستانکاری کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: «من لە یەکەمین کەسەکان بووم کە لە سەرەتای جەنگدا بە ڕوونی گوتم با هەمووان بزانن هەرگیز بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ دۆخی پێش جەنگ، بێگومان یاسا نێودەوڵەتییەکان ڕێزیان لێ دەگیرێت و گەرووی هورمز بە ڕەچاوکردنی ئەم یاسایانە و بە ڕێوشوێنی ئێرانی، لەلایەن ئێرانەوە بەڕێوە دەبرێت.»
-
بقایی: تا ئێستا لێکتێگەیشتنی کۆتایی لە نێوان ئێران و ئەمریکادا لە ئارادا نییە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە ئاڵوگۆڕی پەیامەکان لەگەڵ ئەمریکا تا ئێستاش بەردەوامە، بەڵام هێشتا هیچ لێکتێگەیشتنێکی کۆتایی نەهاتووەتە ئاراوە.