دوای ڕوودانی گرژی لە کۆنفرانسی بزووتنەوەی گۆڕاندا دانا ئەحمەد مەجید، ڕایگەیاند، چەند گێرەشێوێنێک هاتبوونە ناو کۆنفرانسەکەوە و دەستیان کرد بەشەڕ و جنێودان بەیەکتر، بۆیە کۆمسیۆن نەیتوانی درێژە بە کۆنفرانسەکە بدات و دوایخست بۆ کاتێکی دیکە.
بڕیار بوو ڕۆژی ۲۶ی نیسانی ۲۰۲۵ کۆنفرانسی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان باڵی کوردسات لە شاری سلێمانی بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی تەواو نەبوونی ژمارەی یاسایی ئەندامان کۆنفرانسەکە تەوا نەکرا.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕۆژی کۆنفرانسی بزووتنەوەی گۆڕانی دیاری کرد، کە ۲۶ـی ئەم مانگە دەبێت لە شاری سلێمانی.