بڕیار بوو ئەمڕۆ دانیشتنێکی دیکەی لاهوور شێخ جەنگی و دەستگیرکراوەکانی دیکەی رووداوەکەی لالەزار لە دادگەی سلێمانی بەڕێوەبچێت، بەڵام پارێزەرێکی دۆسیەکە دەڵێت: دانیشتنەکە ناکرێ، چونکە سکاڵا دژی دادوەرەکە تۆمار کراوە.
تیمی پارێزەرانی لاهوور تاڵەبانی و پۆڵادی برایی و هاوڕێکانی دیكهیان، لە نووسراوێکدا بۆ دادوەری لێکۆڵێنەوەی ئاسایشی سلێمانی ڕایانگەیاندووە: ۲۰ ڕۆژ دوای دەستگیر کردن لاهوور تاڵەبانی و هاوڕێکانی هێستا ئاگاداری وەردەکاریی دۆسیەکەیان نین.