هەڵمەتەکانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی گەندەڵی و گێڕانەوەی سامانی گشتی بەردەوامە و تەنیا لە ٢٤ کاتژمێری یەکەمدا، دەیان کەسایەتی سیاسی و کارگێڕی کەوتوونەتە دەست هێزە ئەمنییەکان.
دوای ئەوەی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرنالی ئەمریکی بڵاویکردەوە کە ئیسرائیل پێگەیەکی سەربازیی نهێنی لەناو بیابانەکانی عێراقدا دامەزراندووە، عێراق ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە.
لە شارۆچکەی پردی لە نێوان هەولێر و کەرکووک و هێڵی تەماسی نێوان هەرێم و حکوومەتی فیدراڵ، لایەنگرانی بەرەی تورکمانی لافیتەکانی هەڵبژاردنی پارتی و هێزە کوردیەکان لێدەکەنەوە، کێشەکە پەرەدەسێنێت بۆ بارگرژی، لە کۆتایدا بە دەستوەردانی سوپای عێراق بارگرژیەکە کۆنترۆڵ دەکرێت.