پاش ۱۱ساڵ لە هێرشی داعش بۆ سەر شنگال و دەست پێکردنی حەفتادوچوارەمین فەرمانی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان، هێشتا چارەنووسی پێنج ئەندامی بنەماڵەی خەلف نادیارە؛ لەم ڕاپۆرتەدا دوو منداڵی بەجێماوی ئەم بنەماڵە، بەرزان و فارس خەلف، دوای چوار ساڵ دیلێتی لە کەمپ و بەندیخانەکانی داعش، ئەمڕۆ بوونەتە چیرۆکبێژی ئازارێک کە تەمەنی منداڵیی بۆ هەتاهەتایە لەوان سەندۆتەوە.
ئەمڕۆ ۱۱ ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژکردنی ئێزدییەکان لە شنگال و دەوروبەری تێدەپەڕێت. بەگوێرەی دوایین ئاماری نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی دەستی داعش تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە ۲۵۰۰ کوردی ئێزدی بێسەروشوێنن و دەیان هەزاریشیان کۆچبەر و ئاوارەن.