دەستەی باڵای فێستیڤاڵی گەلاوێژ بە سەرپەرشتیی مەلا بەختیار کۆبوونەوەیەکی ئەنجام دا و تێیدا بڕیاری دا بە دواخستنی فێستیڤاڵەکە.
مەلا بەختیار دەڵێت بیناکانیان داگیرکردوین، بۆیان نییە چالاکیەکانمان داگیربکەن، ئەوەی فێستیڤاڵی گەلاوێژی ڕاستەقینەی دەوێت، ئەوە ئێمە بەردەوام دەبین.
ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی خولی ۲۷ی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژ بەردەوامیی هەیە، کە بڕیارە لە مانگەکانی داهاتوودا، ئەنجام بدرێت.