هاوسەرۆکی پارتی یەكسانی و دیموكراسی لە میانی کۆبوونەوەی گرووپی پەرلەمانی پارتەکەیدا، هەڵسەنگاندنی بۆ ئەو دیدارە كرد کە لەلایەن لیژنەی هاوپشتی و برایەتی و دیموکراسی نیشتمانی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان لە ئیمرالی بەڕێوەچوو.
سەرۆکی مەهەپە سەردانی شاندی پەرلەمان بۆ ئیمراڵی بە "پێشهاتێکی مێژوویی" ناودەبات و دەڵێت: "با تیرۆر بۆ هەمیشە لە ژیانماندا ڕیشەکێش بکرێت، با کۆتایی ئێمەش سێدارە بێت".
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لە بارەی سەردانی لیژنە پەرلەمانییەکە بۆ ئیمرالی و کۆ بوونەوەی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕایگەیاند: "کۆبوونەوەکە سێ کاتژمێری خایاندووە و ئەرێنی بووە".