سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ئەو بانگەشانەی سەبارەت بە ڕێککەوتنی نێوان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی دوو قۆڵی ڕەتکردەوە.
فەخرەدین ئاڵتوون، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، پڕۆسەی "تورکیای بێ تیرۆر" گەیشتوەتە قۆناغێکی گرنگ و پرۆسەكە کورتخایەن نییە کە لە دوێنێوە دەستیپێكردبێت و زۆر بە خێرایی ئەمڕۆ و سبەی کۆتایی پێبێت.