سکرتارییەتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ڕایگەیاند: بەپێی ڕێککەوتنە ئەنجامدراوەکان، جەنگ و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە سەرجەم بەرەکاندا، لەنێویاندا لوبنان، لە شەوی یەکشەممەوە بە شێوەیەکی دەستبەجێ و هەمیشەیی کۆتاییان پێهاتووە، جگە لەوەش گەمارۆی دەریایی سەر ئێران دەستبەجێ و بە تەواوی لادەبرێت.
قاسم ئەعرەجی لەمیانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێراندا لە تاران پابەندبوونی تەواوی بەغدای بە ڕێککەوتنی ئەمنیی لەگەڵ ئێران دووپات کردەوە.