بارەگای بارزانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: لە سەلاحەددین مەسعوود بارزانی، پێشوازیی لە باڵیۆز ستیڤن فەیگن، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کرد.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پێک بهێنرێت.
هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاند: ئەمریکا پێشوازیی لە ڕێککەوتنی نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق لەبارەی پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێم دەکات.