مەسعوود بارزانی دەڵێت پشتیوانیی تەواوی خۆم بۆ هەموو هەوڵێکی دڵسۆزانە دووپات دەکەمەوە کە ئامانج لێی یەکخستنی ڕیزەکانی کورد بێت.
وتەبێژی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا ڕایگەیاند: حەمید دەربەندی، نوێنەری مەسعوود بارزانی، ئەمڕۆ بەشداریی کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی کوردی دەکات.