وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: "گرنگە کارەکانی بۆریی نەوتی عێراق و تورکیا دەستپێبکەنەوە و چیدی وەستانی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان قبووڵ ناکرێت.
كیفاح مەحموود، ڕاوێژكاری مەسعوود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، ئەوەی ڕوودەدات پلانێكی ڕوون و بەرنامە بۆ داڕێژراوە، بۆ دروستكردنی بەربەست لەبەردەم هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم.