ئەنجوومەنی گەلی سووریا
-
چڕبوونەوە دەسەڵات لەدەستی ئەحمەد شەرعدا
لە دەستنیشانکردنی وەزیرەکان و دادوەرانەوە بگرە تا بەڕێوەبردنی دامەزراوە ئابووری و ئەمنییەکان؛ بەشێکی هەرە زۆری دەسەڵاتەکان لە سووریای نوێدا خراونەتە دەستی سەرۆک کۆمار، ئەم بابەتەش نیگەرانیی لایەنگرانی دیموکراسی لێکەوتووەتەوە.
-
لە مەیدانی جەنگەوە تا هۆڵی پەرلەمان؛ پشکی کوردانی سووریا لە دەسەڵات
ڕاگەیاندنی لیستی ١٢ نوێنەری کورد لە پەرلەمانی نوێی سووریادا، جارێکی تر ئەم پرسیارەی هێناوەتە ئاراوە کە ئایا کورد دوای ساڵانێک لە ڕۆڵگێڕان لە گۆڕانکارییەکانی سووریادا، توانیویانە پێگەیەکی هاوتەریب لەگەڵ کێشی سیاسی و دیموگرافی خۆیان لە پێکهاتەی نوێی دەسەڵاتدا بەدەستبهێنن یان نا.
-
پێکهاتەی نوێی پەرلەمانی سووریا؛ پشکی کەمی کورد و پەراوێزخستنی تەواوەتیی هەسەدە
لە کاتێکدا حکوومەتی سووریا باس لە زیادبوونی هەمەجۆریی نەتەوەیی و ئاینی لە پەرلەماندا دەکات، نەبوونی هیچ کەسایەتییەکی سەر بە هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ئەوە نیشان دەدات کە بەڕێوبەرایەتیی خۆسەری کوردان هێشتا هیچ پشکێکی لە پێکهاتەی سیاسیی نوێی دیمەشقدا نییە.
-
ئەحمەد شەرع ناوی ۷۰ ئەندامی دەستنیشانکراوی پەرلەمانی سووریا راگەیاند
لیستی ناوی ئەو ۷۰ ئەندامەی پەرلەمان بڵاوکرایەوە کە لەلایەن سەرۆکی سووریاوە بۆ سێیەکی تەواوکەری پەرلەمان دەستنیشان کراون، لە نێویاندا تەنها دوو کورد لە هەن.
-
ناڕەزایەتی توندی دە حزبی کوردی لە سووریا:
دیاری کردنی تەنها ٤ کورسی بۆ کورد لە کۆی ۲۱۰ کورسی، ڕەگەزپەرستانەیە
لە هەڵوێستێکی توند و هاوبەشدا، دە پارتی سیاسی لە کوردستانی سووریا ڕاگەیەندراوێکی ناڕەزایەتییان بڵاوکردەوە و تێیدا دیاریکردنی تەنها چوار کورسی بۆ نوێنەرانی کورد لە کۆی ٢١٠ کورسی بە "پیلانێکی ڕەگەزپەرستانە" وەسف دەکەن.