ئاڵدار خەلیل، ئەندامی دەستەی سەرکردایەتی پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (PYD)، جەختی لەوە کردەوە کە هێزە کوردییەکانی سووریا دەستوەرنادەنە ناو هیچ ڕووبەڕووبوونەوەیەکی ئەگەری لە نێوان حکوومەتی دیمەشق و حزبوڵای لوبناندا. ڕاشیگەیاند کە ئەرکی سەرەکیی ئەم هێزانە تەنیا پاراستنی ئەو ناوچانەیە کە لە ژێر کۆنترۆڵی خۆیاندایە.
ئەندامی کۆنسەی هاوسەرۆکایەتیی پەیەدە ڕایگەیاند، دەسەڵاتی ساڵێکی حكوومهتی ئهحمهد شهرع، سوریای لە چارەسەری دورخستوەتەوە و بەهۆی دەستتێوەردانەکانی تورکیاوە ناتوانێت بڕیاریش بدات.
ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی پارتی یەکێتیی دیموکرات (PYD) ڕایگهیاند کێشەکانی سووریا پەیوەندییان بە دیموکراتیک بوونی تورکیاوە و گۆڕانکارییەکانی ئەو وڵاتەش کاریگەریش لەسەر سووریاش دادەنێت.