ڕۆژیاوا
-
ئهمریكا پاڵاوگهیێكی نهوت له حهسهكه دروست دهكات
بەشی جیهان- ئهمریكا پاڵاوگهیهكی نهوت له پارێزگای حهسهكه دروست دهكا کە توانای پاڵاوتنی سێ هەزار بەرمیل نەوتی هەیە له رۆژێكدا.
-
گۆڤاری نەشناڵ ئینترێست:
کوردانی سووریا هاوکاری کردن لەگەڵ دیمەشقیان هەڵبژاردووە
بەشی جیهان- گۆڤاری نەشناڵ ئینترێستی ئەمریکی دەنووسێت: کوردانی سووریا درێژە بە هاوکاری کردن لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی سووریا دەدەن و نەوتی پێویستی دیمەشق دابین دەکەن و بۆ پاراستنی خۆیان هەمبەر هێرشەکانی تورکیا لە سوپای سووریا کەڵک وەردەگرن.
-
ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی یەکێتیی کوردستانیی سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس:
PYD بەردەوام پەیوەندیی لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی سووریا هەبووە
بەشی سووریا- ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی یەکێتیی کوردستانیی سووریا دەڵێت: حزبە کوردەکان دەبێت بەدوای لۆبیێکی بەهێزدا بن کە نفووزی لەنێو وڵاتانی زلهێزدا ببێت تاکوو توانای بەدەست هێنانی مافی کوردیان هەبێت.
-
سیاسەتوان و لێکۆڵەری پرسە سیاسییەکان تایبەت بۆ کوردپرێس:
ئەگەری ئەوەی تورکیا جارێکی دیکە هێرش بکاتە سەر کوردستانی سووریا زۆر کەمە
بەشی سووریا- سیاسەتوان و نووسەری کوردی سووریا دەڵێت: ئەگەر سەلاحەدین دەمیرتاش لە هەڵبژاردنی پێشوودا لەگەڵ ئەردۆغان ڕێککەوتبا دۆخی کورد بەشێوازێکی دیکە دەبوو بەڵام ئەو هەڵەیەکی گەروەی کرد زەبری لە بزووتنەوەی کوردەکانی تورکیا دا و کوردانی سووریاشی خستە مەترسییەوە.
-
نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە هەرێمی کوردستانی عێراق بە کوردپرێسی ڕاگەیاند:
مانەوەمان بە ئامادەبوونی ئەمریکا لە سووریا نەبەسراوەتەوە
بەشی سووریا- نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەڵێت: جەخت کردنی فەرماندەی سێنتکام لەکاتی کۆبوونەوە لەگەڵ ژەنراڵ کۆبانیدا بۆ مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە کوردستانی سووریا، شتێک لە ئیرادەی ئێمە بۆ پاراستنی دەسکەوتەکانمان کەم ناکاتەوە و ئێمە بوونی خۆمان بە ئامادەبوونی ئەمریکا نەبەستووەتەوە.
-
کاروانێکی سەربازیی ئەمریکا گەیشتە کوردستانی سووریا/ ئەمریکا بنکەکانی خۆی بەهێز دەکات
بەشی سووریا- کاروانێکی سەربازیی ئەمریکا کە کەرەستەی سەربازیی پێیە گەیشتە ناوچەی حەسەکە لە کوردستانی سووریا.
-
شرۆڤەکارێکی سیاسی کوردی سووریا تاسبەت بۆ کوردپرێس:
تورکیا بۆ هێرش کردنە سەر باکووری سووریا چاوەڕوانی گلۆپی سەوزی ئەمریکایە/خەڵک متمانەیان بە ڕووسیا و ئەمریکا نەماوە
بەشی سووریا- شرۆڤەکار و ڕۆژنامەنووسێکی کورد دەڵێت: هێشتا دەرفەتەکە بۆ هێرشی زەوینیی تورکیا بۆسەر کوردستانی سووریا فەراهەم نییە بەڵام هەر کات تورکیا ئەو دەرفەتەی دەسکەوت هێرش دەکات.
-
شرۆڤەکارێکی پرسی سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس:
جۆ بایدن لەنێوان کورد و تورکیا، پەیوەندیی لەگەڵ ئەنقەرە هەڵدەبژێرێت
بەشی جیهان- ئەلکساندر مەک کیور دەڵێت: جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا هاوشێوەی سەرکردەکانی پێشووی ئەمریکا هەنگاو هەڵدەگرێت و پەیوەندی لەگەڵ تورکیا ناکاتە قوربانیی پرسی کورد.
-
ئەندامێکی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان:
ماکرۆن دەتوانێت قەناعەت بە بارزانی بێنێت بۆ بەئەنجام گەیاندنی دانوستانی لایەنە کوردییەکان
بەشی سووریا- ئەندامێکی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان دەڵێت: ماکرۆن دەتوانێت گوشار لەسەر پارتی دروست بکات بۆ بەئەنجام گەیاندنی دانوستانی کوردی-کوردی.
-
سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کوردستانی سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس:
پێویستە هەرێمی کوردستان و قەندیل ناکۆکییەکانیان وەلابنێن
بەشی سووریا- سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کوردستانی سووریا دەڵێت: هەرێمی کوردستانی عێراق و کوردستانی سووریا مەترسیی گەورەیان لەلایەن تورکیاوە لەسەرە. پۆیە پێویستە هەرێمی کوردستان و قەندیل لەبارەی دۆخەکە بگەنە لێکتێگەیشتن چوونکە لەدەست چوونی کوردستانی سووریا لەدەست چوونی کوردستانی عێراقی بەدواوەیە.
-
سەرۆکی پارتی یەکێتیی لیبراڵی کوردستانی سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس:
کوردەکان وانە لە مێژوو وەرناگرن!
بەشی سووریا- سەرۆکی پارتی یەکێتیی لیبراڵی کوردستانی سووریا دەڵێت: نابێت داوا لە وڵاتانی ڕۆژئاوا بکەی لە شەڕی داعش و هێرشی وڵاتانی ناوچەکەدا پشتگیریت لێبکەن و هاوکات دژی بیری سەرمایەداری بوەستیتەوە و وڵاتانی لایەنگری کاپیتالیزم بەدوژمن بزانیت.