-
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ:
ژمارەی کوژراوانی پێکدادانەکان لە سوەیدا بۆ ۲۴۸ کەس بەرز بووەوە
بەپێی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ۲۴۸ کەس تاوەکوو ئەمڕۆ لە ڕووداوەکانی شاری سوەیدا و دەوروبەریدا کە لە یەکشەممەی ڕابردووەوە سەریانهەڵدا، کوژراون.
-
یەکێتی نیشتمانی:
پێویستە حکوومهتی عێراق سنوورێک بۆ هێرشه درۆنییهکانی سهر ههرێم دابنێت
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی هێرشه درۆنییهکانی سهر ههرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "پێویسته ڕابگیرێن و سهرچاوهکهیان له ههر کوێوه بێت و ههر لایهنێک لێی بهرپرس بێت".
-
عەبدوڵڵا ئوجەلان ڕێبەری زیندانی کراوی پەکەکە:
چەکداماڵین لە هەسەدە بە واتای کۆمەڵکوژیی گەلی کوردە لە سووریا
عەبدوڵڵا ئوجەلان ڕێبەری بەندکراوی پەکەکە سەبارەت بە بوونی داعش و هێزەکانی تورکیا لە سووریا لە پەیامێکدا هۆشداریی داوە و دەڵێت: چەکدانانی هێزە کوردەکان لە سووریا بە مانای کۆمەڵ کوژی خەڵکی ئەم ناوچەیە دێت و هەرچەشنە پاشەکشێی سەربازیی مەترسیی جیدی لەسەر گیانی خەڵکی ئەو ناوچانە دروست دەکات.
-
تەڕاتێنی درۆن لە ئاسمانی هەرێم و خەمساردیی ئەمریکا لە پێدانی سیستەمی بەرگری
هێرشی درۆنی بومبڕێژکراو بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و کێڵگە نەوتییەکان لە هەرێم بەردەوامە و جارێکی دیکە پێداویستیی بەپەلەی هەرێمی کوردستانی بە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی زەق بووەتەوە، ئەو سیستەمەی کە ئەمریکا بەڵێنی دابین کردنی داوە بەڵام هێشتا دیار نییە کە لە کۆتاییدا هەولێر دەستی بە چە کەرەستەیێک دەگات.
-
دژە تیرۆری کوردستان:
سێ کێڵگەی نەوتی دیکە لە هەرێمی کوردستان بە درۆن کرانە ئامانج
دژە تیرۆری کوردستان رایدەگەیێنێت، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر سێ کێڵگەی نەوتی لە سنووری زاخۆ و دهۆک.
-
بە نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستانەوە، بافڵ تاڵەبانی سەردانی بەغدا دەکات
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و لەوێ لەگەڵ فوئاد حوسێن ژمارەیێک سەرکردەی باڵای عێراق دەبینن.