-
مەسروور بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشیی ئاراستەی مەسعوود پزیشکیان کرد
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران و کەسوکار و قوربانیانی تەقینەوەی بەندەر عەباس کرد.
-
بە بۆنەی بەڕێوەبردنی کۆنفرانسى یەکڕیزیی و یەکهەڵوێستى کورد؛
لاهوور شێخ جەنگی پەیامێک ئاراستەی مەزڵووم عەبدی دەکات
لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆكی بەرەی گەل بە بۆنەی "سەرکەوتنى کۆنفرانسى یەکڕیزیی و یەکهەڵوێستى کورد"، پیرۆزبایی ئاراستەی مهزڵووم عەبدى، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) كرد.
-
ئەپیکور:
لەسەر هەناردەکردنی نەوت لهگهڵ هەولێر و بەغدا نەگەیشتینە ڕێککەوتن
کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان ڕایگهیاند، حکوومەتی عێراق بەردەوامە لە دەربڕینی گرنگی هەناردەکردنی نەوت، بەڵام پەیوەندییەکان تا ئێستا سنووردار و بێ بەرهەم بوون.
-
نەوەی نوێ:
هێڵی سوورمان لەسەر لایەنەكانی دەرەوەی دەسەڵات نییە بۆ کاری هاوبەش
سەرۆکی نەوەی نوێ لەگەڵ هەردوو فراکسیۆنی جووڵانەوەكەی لە پەرلەمانی عێراق و کوردستان کۆ بووەوە و بەکۆی دەنگ بڕیاردرا کە دەرگای نەوەی نوێ بەڕووی هەموو لایەنەکانی دەرەوەی دەسەڵاتی هەرێم کراوە بێت.
-
هادی عەلی:
هەرێمی کوردستانیان کردۆتە بازاڕی ساخکردنەوەی هەموو جۆرە بەرنامەیێکی نەخوازراو
یاریدەدەری ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ڕایدهگهیێنێت: "دەسەڵاتداران هەرێمی کوردستانیان کردوهتە بازاڕی ساخکردنەوەی هەموو جۆرە بەرنامەیەکی نەخوازراو".
-
کۆنفرانسی بزووتنەوەی گۆڕان باڵی کوردسات تەواو نەکرا
بڕیار بوو ڕۆژی ۲۶ی نیسانی ۲۰۲۵ کۆنفرانسی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان باڵی کوردسات لە شاری سلێمانی بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی تەواو نەبوونی ژمارەی یاسایی ئەندامان کۆنفرانسەکە تەوا نەکرا.
-
پەیامی سەرەخۆشی نێچیرڤان بارزانی پاش ڕووداوەکەی بەندەری شەهید ڕەجایی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرەخۆشی قووڵی خۆی ئاراستەی ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران و خانەوادە و کەسوکاری قوربانییانی تەقینەوەکەی بەندەری شەهید ڕەجایی لە شاری بەندەر عەباس کرد.
-
نوخشە ناسح:
بەردی بناخەی رێگەی دەروازەی سنووریی سازان دادەندرێت
پارێزگاری کرماشان لەگەڵ پارێزگاری هەڵەبجە کۆبووەوە. پارێزگاری بەوەکالەتی هەڵەبجە دەڵێت: ''لە مانگی داهاتوودا بەردی بناخەی رێگەی دەروازەی سنووریی سازان دادەندرێت.''