٢٧ کانونی یەکەم ٢٠١٧ - ١٨:٣٠
ڕێزگرتن لە مامۆستا محەمەد ئەمین خواشتی

بەشی کوردستان- تاقمێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی ڕێز گرتن لە گەورە هونەرمەندانی کوردستان لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا ڕێزیان لە خزمەتەکانی چەند ساڵەی مامۆستا محەمەد ئەمین قاردی هونەرمەندی ئایینی و موسیقایی هەورامان گرت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پێوەندییە گشتییەکانی ئەنجومەنی ڕێزلێنان لە گەورە هونەرمەندانی کوردستانی ڕای­گەیاند: تاقمێک لە ئەندامانی ڕێکخراوی فەرهەنگیی ترووسکەی سنە شەوی سێشەممە سەردانی ماڵی مامۆستا محەمەد ئەمین قاردی ناسراو بە محەمەد ئەمین خواشتییان کرد.

مامۆستا محەمەد ئەمین قادری لە دایکبووی ساڵی 1327 لە گوندی خواشتی سەربە شاری مەریوانە و خزمەتەکانی ئەو مامۆستایە لە بواری موسیقای سونەتی و ئایینیدا شایانی ڕێزە.

یەحیا سەمەدی لە ئەندامانی ڕێکخراوی فەرهەنگیی ترووسکەی سنە لەو بارەیەوە دەڵێت: مامۆستا محەمەد ئەمین هونەرمەندی هەرە توانا و گەورەی کوردستانە کە چەندین ساڵ لە تەمەنی خۆی بۆ پەرەپێدان بە موسیقای سونەتیی هەورامان تەرخان کردووە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 9786

Your Comment

You are replying to: .
captcha