بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاژانسی رەسمی تورکیا ناسراو بە ئەنادۆڵۆ، لە زاری سەرچاوەکانی میتەوە بڵاویکردەوە، کە لە ئۆپەراسیۆنێکی میتدا بۆ سەر کەمپی مەخموور، توانیویانە دوو ئەندامی پەکەکە بەناوەکانی "خەتیب گونەی" و "ئایە ئەحمەد سولەیمان" دەستگیربکەن و بیانبەنەوە بۆ تورکیا.
لە وەڵامدا ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، هەر ئەمڕۆ لە وەڵامی ئەو بانگەشەیەی تورکیادا رایگەیاندووە میدیای شه‌ڕی تایبه‌تی ده‌وڵه‌تی تورکیا له‌سه‌ره‌تاوه به هه‌واڵی ساخته که له‌سه‌ر مێز ئاماده‌کراون، هه‌وڵ ده‌دات رایگشتی تورکیا بخه‌ڵه‌تێنێت، په‌سنی میت ده‌که‌ن و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گورزانه بشارنه‌وه که گه‌ریلا له سوپای تورکی ده‌وه‌شێنێت."
هەپەگە وتووشیەتی "له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه له‌لایه‌ن میدیای شه‌ڕی تایبه‌ته‌وه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه کرابوو که که‌سانی په‌که‌که‌یی به ناوه‌کانی خه‌تیب و ئاریا له‌لایه‌ن میته‌وه له ئۆپراسیۆنێکی تایبه‌تدا له مه‌خموور ده‌ستگیر کراون. ئه‌و زانیارییانه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆده‌کرێت، بێ بنه‌مان."
جەختیشی کردۆتەوە کە ئه‌و که‌سانه به ناوی خه‌تیب و ئاریا کاتێک له ناو ریزهکانماندابوون له مانگی ته‌مموزدا خیانه‌تیان کرد، هه‌ڵاتن و دواتر به شێوه‌یه‌ک راده‌ستی ده‌وڵه‌تی تورکیا کرابوونه‌وه.
Your Comment