به‌غدا و ئه‌نقه‌ره‌ جه‌خت له‌سه‌ر هەماهەنگیی ئەمنی دەکەنەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاندێکی عێراقی بە سەرۆکایەتیی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە سەردانی تورکیای کردووە و به‌گوێره‌ی میدیا عێراقی و توركییه‌كان، ئه‌و سه‌ردانه‌ی شاندی به‌غدا بۆ توركیا، له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی ئه‌منیی نێوان عێراق و توركیا دێت.

کوردپرس:

ڕۆژی چوارشەمە 10ی تەمووزی 2019شاندێكی عێراقی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌لحه‌كیم، سه‌ردانی توركیای كرد و له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا كۆ بوونه‌وه‌ و پاشان له‌ كۆنگره‌یێكی رۆژنامه‌وانیدا چاویش ئۆغلۆ ئاشكرای كرد، "هه‌ریه‌ك له‌ توركیا و به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆكن، كه‌ نه‌ك به‌ ته‌نیا شنگال، به‌ڵكوو پێویسته‌ ته‌واوی خاكی عێراق له‌ پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه‌" پاك بكرێته‌وه‌".

وەزیری دەرەوەی تورکیا دووپاتیشی كرده‌وه‌، "پاككردنه‌وه‌ی عێراق له‌ په‌كه‌كه‌ گرنگییێكی تایبه‌تی بۆ عێراق و گه‌له‌كه‌ی ده‌بێت".

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گوتیشی: "بڕیاری پێكهێنانی لێژنه‌یێكی هاوبه‌شمان داوه‌, بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و له‌سه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی سه‌ربازیشمان له‌گه‌ڵ عێراق به‌رده‌وام ده‌بین".

سه‌باره‌ت به‌ بوونی هێزه‌كانی توركیاش له‌ بنكه‌ی سه‌ربازیی به‌عشیقه‌ له‌ سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا، كه‌ پێشتر به‌غدا داوای له‌ توركیا كردبوو، هێزه‌كانی له‌و بنكه‌ سه‌ربازییه‌ بكشێنێته‌وه‌، چاویش ئۆغلۆ گوتی: "تاوتوێكردنی پرسی بنكه‌ی سه‌ربازیی به‌عشیقه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌ ده‌بێت، كه‌ له‌گه‌ڵ عێراق واژوومان كردووه‌".

دواتريش هه‌ر ڕۆژی چوارشەمە شاندی عێراقی به‌ سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌لحه‌كیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، نه‌جاح شه‌مه‌ڕی، وه‌زیری به‌رگری و مسته‌فا ئه‌لكازمی، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق له‌ كۆشكی كۆماری له‌ ئه‌نقه‌ره‌ و له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا كۆ بوونه‌وه‌.

News Code 64908

Your Comment

You are replying to: .
captcha