بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەگەر بابەتی یەکبازنەیی و فرەبازنەیی ببێتە بەربەستی سەرەکیی ئەنجامدانی هەڵبژادن، پارتی ئامادەیە نەرمی بنوێنێ و بە چوار بازنەیی رازی دەبێت.
لەبارەی کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم هۆشیار سیوەیلی گوتی، کۆبوونەوەی ئەمڕۆ گرنگە و چاوەڕێدەکرێ لایەنەکان بگەنە خاڵی هاوبەش و زەمینەیەکی لەبار بۆ رێککەوتن بێتەئاراوە.
Your Comment