کوردپرێس:
وەین مەرۆتۆ، گوتەبێژی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش له تویتێكدا له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی تویتهر رایگەیاند، لە 2014ـەوە تا ئێستا، ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە بڕی 5 ملیار دۆلار ھاوکاریی ھێزی پێشمەرگە و ھێزە عێراقیەکانی کردووە، کە خۆی لە ھاوکاری سەربازی و چەك و چۆڵ و مهشقی سهربازیدا دەبینێتەوە.
ناوبراو زیادی کرد: لەو چوارچێوەیەشدا راھێنان بە 55 ھەزار پێشمەرگە و 185 ھەزار لە ھێزە عێراقیەکان کراوە.
گوتەبێژەکەی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ھەواڵێکی فەرماندەی ناوەندی سوپای وڵاتەکەشی بڵاو کردووەتەوە و ئاشکرای كرد، لە چەند رۆژی داھاتوودا قۆناغێکی دیکەی ھاوکارییەکان کە لە سەدان ئۆتۆمبیلی سەربازی پێکدێن، دەگەنە دەستی پێشمەرگە و ھێزە عێراقیەکان، وەك سوپای ئەمریکا دەڵێت: ئەمەش لە چوارچێوەی پڕچەکردنی ھاوپەیمانەکانمانە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە.
Your Comment