مەسروور بارزانی و سەرۆک وەزیرانی قەتەر کۆبوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە درێژەی سەردانەکەیدا بۆ وڵاتی قەتەر، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە کۆ بوویەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی شوباتی 2022، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری دەوحەی پایتەخت، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی قەتەر شێخ خالید بن خەلیفە ئال سانی کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندییەکانی قەتەر لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کرا. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییەکان، بەتایبەتی لە بوارەکانی بازرگانی و کشتوکاڵ و گەشتوگوزار و وەبەرھێناندا.

News Code 5117

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha