بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ چوارشەممە 16ی شوباتی 2022 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له ده‌وحه‌ی پایتەختی قەتەر، له‌گه‌ڵ شێخ ته‌ميم بن حه‌مه‌د ئال سانى، ميرى قه‌ته‌ر كۆبووەوە.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆ دەربارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق بەتایبەتی هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی قەتەر لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کرا و جەخت لە بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى قەتەر له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و عێراق به‌تايبه‌تى له بواره‌كانى ئابوورى، بازرگانى و وه‌به‌رهێناندا کرا.
هەروەها هاوڕابوون لەسەر گرنگیی بەردەوامبوونی پەیوەندی و هەماهەنگیی بۆ ئەو بابەتانەی جێی بایەخی هەردوولان.
Your Comment