مەسروور بارزانی و میری قەتەر پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق تاوتوێ دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و میری قەتەر لە کۆبوونەوەکەیاندا تاوتوێ هەوڵەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراقیان کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ چوارشەممە 16ی شوباتی 2022 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له‌ ده‌وحه‌ی پایتەختی قەتەر، له‌گه‌ڵ شێخ ته‌ميم بن حه‌مه‌د ئال سانى، ميرى قه‌ته‌ر كۆبووەوە.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆ دەربارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق بەتایبەتی هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی قەتەر لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کرا و جەخت لە بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى قەتەر له‌گه‌ڵ هه‌‌رێمى كوردستان و عێراق به‌تايبه‌تى له‌ بواره‌كانى ئابوورى، بازرگانى و وه‌به‌رهێناندا کرا.

هەروەها هاوڕابوون لەسەر گرنگیی بەردەوامبوونی پەیوەندی و هەماهەنگیی بۆ ئەو بابەتانەی جێی بایەخی هەردوولان.

News Code 5113

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha