بەرپرسی فەرمانگەی پێوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان: پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ کوردانی عێراق مێژووییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی فەرمانگەی پێوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمی چل و سێیەمین ساڵۆگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە هەولێر، جەختی کردەوە کە پێوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و کوردەکانی عێراق مێژوویین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەفین دزەیی لە وتەدانێکدا بەبۆنەی 43یەمین ساڵۆگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە هەولێر بەڕێوەچوو وتی: پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ کوردەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دێرینە و مێژووییە کە پێشینەی بۆ یارمەتییەکانی ئێران دەگەڕێتەوە بۆ کوردەکانی عێراق لە قۆناخە هەستیارەکاندا چوونکە ئێران لە مێژەوە یارمەتیدەری عێراق بەتایبەت کوردەکانە.

بەرپرسی فەرمانگەی پێوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر وتی کە یارمەتییەکانی ئێران و خەڵکی ئەو وڵاتە بۆ کوردەکانی عێراق لە کارەساتی هەڵەبجە و کۆچی ملیۆنیی کوردەکاندا لەبیر ناکرێن.

شایانی باسە ڕۆژی شەممە 23ی ڕێبەندان ڕێوڕەسمێک بەبۆنەی چل و سێیەمین ساڵۆگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە شاری هەولێر پێتەختی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی بەرپرسانی کونسۆڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران و جێگری سەرۆکی هەرێم و نوێنەرانی پەرلەمانی کوردستان و بەرپرسی فەرمانگەی پێوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.

News Code 5064

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha