جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: پێویستە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە حکوومەتی ناوەند ببەسترێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یێک له‌مامۆستایانی ناڕازی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، پێویسته‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان به‌ حكوومه‌تی ناوه‌ند ببه‌سترێته‌وه‌.

کوردپرێس:

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، ڕۆژی پێنجشەمە 17ی کانوونی یەکەمی 2020 حه‌سه‌ن كه‌عبی به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌كانی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتارانی كورد له‌به‌غدا، له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانی ناڕازی هه‌رێمی كوردستان كۆبوه‌وه‌.

حه‌سه‌ن كه‌عبی رایگه‌یاند، حكومه‌تی فیدراڵی هیچ داتایه‌كی وردی نییه‌ له‌سه‌ر بڕی هه‌نارده‌ی نه‌وت و هاورده‌ی نا نه‌وتیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نیه‌، ته‌نانه‌ت ژماره‌ی وردی كارمه‌ند و گرێبه‌سته‌كانیشی كه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان واژۆكراوه‌ له‌به‌رده‌ست نیه‌.

جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق پێشوازیی له‌ داواكاریی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد، بۆ به‌ستنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به‌ حكومه‌تی ناوه‌ند، بۆئه‌وه‌ی وه‌ك پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق له‌مافه‌كانیان بێبه‌ش نه‌بن.

حه‌سه‌ن كه‌عبی باسی له‌وه‌شكرد، چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و ناوه‌ند پێویستی به‌ شه‌فافیه‌ت هه‌یه‌ له‌ ئاڵوگۆڕی داتا و ژماره‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ داهاتی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم و داهاتی خاڵه‌ سنوریه‌كانه‌وه‌ هه‌ی.

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان داواشیكرد، سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوی خۆپیشاندانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئازادبكرێن و نیگه‌رانی خۆشی بۆ كوژراو و برینداره‌كان ده‌ربڕی.

News Code 371

Your Comment

You are replying to: .
captcha