بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەسەڵاتی دادوەریی تورکیا خەریکی تاوتوێ کردنی دۆسیەیەکە بۆ هەڵوەشانەوەی مۆڵەتی چالاکییەکانی پارتی دیموکراتیکی گەلان، کە لە هەڵبژاردنەکانی چەند ساڵی ڕابردووی تورکیا بە ڕاکێشانی دەنگی کوردەکان تەنگەژەی بۆ دەسەڵاتی بێ بەرامبەری داد و گەشەپێدانی تورکیا دروست کردووە.
10 سیناتۆری ناوداری ئەمریکی سەربە هەردوو حزبی دیموکرات و کۆماریخوازی ئەم وڵاتە نامەیەکیان ئاراستەی جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا کردووە داوایان لێکردووە هەوڵ بدات بۆ ڕێگری کردنی لە قەدەغەی چالاکیی هەدەپە لە تورکیا.
سیناتۆرەکان لە نامەکەدا داوایان لە بایدن کردووە هەڵمەتەکانی ئەردۆغان لە دژی کورد و پارتی دیموکراتیکی گەلان ئیدانە بکات و هاوڕێ لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا ڕێگری بکەن لە هەڵمەتەکانی ئەردۆغان بۆ لەناوبردنی دیموکراسی لە تورکیا.
Your Comment