کوردپرێس:
هێرش و په‌لاماره‌كانی توركیا بۆ سه‌ر كوردستانی سووریا به‌رده‌وامه و به گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی سوریای دیمكراتی هه‌سه‌ده له دوو هێرشدا دوو فه‌رمانده‌یان و سێ شه‌ڕڤانیان گیانیان بەخت کرد، ئه‌مه جیا له زیانه گیانیه‌كانی هێرشه‌كانی ئه‌نقه‌ره بۆ سه‌ر هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له ناحیه‌ی زه‌ركانی سه‌ر به پارێزگای حه‌سه‌كه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی هه‌سه‌ده‌دا هاتووه، له بۆردومانێكی فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ئۆتۆمبێلێك رێناس رۆژ یه‌ك له فه‌رمانده‌كانی یه‌په‌گه كه خه‌ڵكی كوردستانی ئێران بووه، گیانی لە دەست دا.
راشیگه‌یاندووه، له هێرشێكی دیكه‌دا بۆ سه‌ر فه‌رمانده‌یی سه‌ربازی هه‌سه‌ده له تل ته‌مه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی هه‌سه‌ده به ناوی سه‌وسه‌ن بیرهات و سێ شه‌ڕڤانیان شه‌هید بوون و سێ شه‌ڕڤانیش برینداربوون.
هه‌سه‌ده ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، كه له هێرشێكی دیكه‌ی توركیا بۆ سه‌ر ناحیه‌ی زه‌ركان ژنێك شه‌هید بووه و 16 كه‌سی دیكه‌ی مه‌ده‌نیش بریندار بوون.
هه‌ر له راگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، كه توركیا بێده‌نگی ئه‌مریكا و ڕووسیای قۆستووه‌ته‌وه بۆ به‌رده‌وامیدان به په‌لاماره‌كانی، له‌و رووه‌شه‌وه داوای له‌و دوو وه‌ڵاته كردووه هه‌ڵوێستیان هه‌بێت، هه‌روه‌ك جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و په‌لامارانه به بێ وه‌ڵام تێپه‌ڕ نابن و به‌رپه‌رچی توركیا ده‌ده‌نه‌وه.
Your Comment