کوردپرێس:
بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕیاری لێپێچینەوەی ئەو کەسانەدا کە بەنایاسایی ناسنامەی دژە تیرۆریان بۆکراوە، سەرجەم ناسنامەکانی پێشووی ئەو هێزەش وەردەگیرێتەوە و ڕادەگیرێت.
هەرکەسێک بە یاسایی لەدەزگای دژەتیرۆر کارمەند نەبوبێت و سودمەند بوبێت لە زەوی و ئۆتۆمبێل و چەک، بۆ مەرامی شەخسی و یاساشکێنی ئیمتیازاتی پێدرابێت لێی وەردەگیرێتەوە
لە بڕیارێکی نوێدا بافڵ تاڵەبانی فەرمانی کردوە، سەرجەم ئەو ناسنامە ساختانەی لەلایەن دژەتیرۆرەوە دەرکراون هەڵبوەشێندرێنەوە و هەرکەسێک بە یاسایی لەدەزگای دژەتیرۆر کارمەند نەبوبێت و سودمەند بوبێت لە زەوی و ئۆتۆمبێل و چەک، بۆ مەرامی شەخسی و یاساشکێنی ئیمتیازاتی پێدرابێت لێی وەربگیرێتەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی هاوسەرۆکی یەکێتی، "بە بڕیاری چەند کەسێک زیاتر لە 12 هەزار ناسنامەی دژەتیرۆر بەنایاسایی دروستکراوە، کە بۆ مەرامی تایبەتی و چەندین کاری نایاسایی و یاساشکێنی بەکارھێنراون" .
بڕیارەکەی هاوسەرۆکی یەکێتی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، کە ناسنامەی نوێ بە دیزاینێکی نوێ بۆ ھێزەکانی دژتیرۆر دروستدەکرێت و سەرجەم ئەو ناسنامانە پێشتر وەردەگیرێتەوە و ڕادەگیرێت.
Your Comment