به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ناحیه‌ی پڕدێ ده‌ڵێت: شاندێکى به‌رپرسانی هه‌رێم به ئاماده‌بوونی عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت و شاندێکى پۆلیسی فیدراڵی له پردێ کۆ بوونه‌ته‌وه و ڕێککه‌وتوون له سه‌ر شوێنى دانانی بازگه له‌سه‌ر ڕێگاکه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: بازگه‌که له سنووری کارگه‌ی غازه‌که‌ی پردێ ده‌بێت به‌ڵام گومرگ له سنووری پارێزگای که‌رکووک ده‌بێت.
محه‌مه‌د ئه‌نوه‌ر وتیشی: کارکردن له دروست کردنه‌وه‌ى پرده‌که‌ى ڕێگای هه‌ولێر- که‌رکووک ده‌ستی پێکردوووه و وا بڕیاره پێش جه‌ژن ته‌واو ببێت و ڕێگاکه به ته‌واوی بکرێته‌وه.
ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه له دوای ڕووداوه‌کانی ١٦ی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوووه‌وه ڕێگای هه‌ولێر- که‌رکووک داخراوه و هاووڵاتییان ده‌بێت له ڕێگه‌ى کۆیه و ناوچهکانىترهوه هاتوچۆ بکه‌ن.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕ تی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment