بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند: سوپاس بۆ خوا، هەوڵەکانی بەندە بۆ لابردنی دەستەواژەیەک لە ناو مادەی ١٢ ی پڕۆژە یاسای بودجە سەرکەوتوو بوو، کە مەترسی بوو لەسەر ناردنی شایستەداراییەکانی مانگانەی هەرێم.
هەروەها سوپاس بۆ هەموو ئەوانە دەکات کە پشتیوانی ئەم کەمپین و هەوڵەی بوو. لە بڕگەی دووەمی مادەی 12ی پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراقدا ئاماژەبەوە کرابوو پشکی هەرێمی کوردستان (نابێت زیاتر بێت) لە داهاتی نەوتی و داهاتی دەروازە سنوورییەکان. لە گۆڕانکارییەکەی ئەنجومەنی وەزیراندا دەستەواژەی (نابێت زیاتر بێت) لادراوە.
پشکی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەدا بە 16.6 تریلیۆن دینار دیاری کراوە و بڕیارە تا کۆتایی ئەم مانگە پرۆژەکە پەسەند بکرێت.
Your Comment