بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی ئاژانسی فەرمیی عێراق سه‌رچاوه‌یێكی ئه‌منی له پارێزگای موسه‌ننا رایگه‌یاند، یه‌كشه‌ممه له به‌ندینخانه‌ی "هیلال"ی پارێزگای موسه‌ننا كه تایبه‌ته به به‌ڕێوبه‌رایه‌تی نه‌ھێشتنی ماده ھۆشبه‌ره‌كان و دۆسیه‌ی تیرۆر، 21 زیندانیكراو هه‌ڵاتن، له‌ئێستاشدا هێزه ئه‌منییه‌كان توانییان ژمارهیێكیان ده‌ستگیر بكه‌نه‌وه و گه‌ڕانیش به‌دوای ئه‌وانی دیكه‌دا به‌رده‌وامه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاندووە هێزێكی زۆری ئه‌منی له‌ناو شاری موسه‌ننا و ده‌روازه‌كانی ئه‌و شاره بڵاوه‌یان پێكراوه، بۆئه‌وه‌ی رێگری له هه‌ڵاتنی زیندانیكراوه‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی موسه‌ننا بگرن.
له‌لای خۆیه‌وه، ئه‌حمه‌د مه‌نفی پارێزگاری موسه‌ننا، هه‌ڵاتنی زیندانیكراوه‌كانی پشتڕاست كرده‌وه و رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منیه‌كان له‌ئه‌ركدان بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنه‌وه‌ی زیندانیكراوه‌كان، له‌ئێستاشدا ئه‌وانه‌ی له به‌ندینخانه‌ی "هیلال" هه‌ڵاتوون ژماره‌یان نزیكه‌ی 20 زیندانیكراو ده‌بێت.
ناوبراو وتیشی، "بڕیارمانداوه به ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مادده هۆشبه‌ره‌كان تا ئه‌وكاته‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌هه‌ڵهاتنی به‌ندكراوه‌كان ده‌كرێت".
ئەحمەد مەنفی، لەبارەی ڕووداوەکەوە لە ڕاگەیەنراوێکدا داوای هاوکاری لە خەڵکی ناوچەکە کردووە و ڕایگەیاندووە، "پاداشتی دارایی ئەو کەسانە دەکەن کە هاوکاری بکەن بۆ دەستگیرکردنی هەڵاتووەکان.
لەئێستادا دەروازەکانی پارێزگاکە داخراون و گەڕان بەدوای هەڵهاتووەکانی دیکەدا بەردەوامە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment