به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تارق نووری له میانی لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30ی حوزه‌یران ته‌قینه‌وه له یه‌كێک له كۆگاكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕووی دا که چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی تێدا بوو.
به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر ڕاشیگه‌یاند: هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه ته‌كنیكی بوووه و له‌و كۆگایه چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی هه‌ڵگیراوه و به‌و هۆیه‌وه ته‌واویان له‌ناو چوون و روونكردنه‌وه‌ی زیاتری له‌باره‌ی هۆكاره ته‌كنیكییه‌كه نه‌داوه.
له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا ئه‌وه جاری سێیه‌مه له كۆگای چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان له شاری هه‌ولێر ته‌قینه‌وه ڕوو ده‌دات و به‌و هۆیه‌شه‌وه گومان دروست بوووه و هیچ سه‌رچاوه‌یێكیش گومانه‌كانی پشت‌راست نهكردوووهتهوه.
تارق نووری ڕه‌تی کرده‌وه ئه‌و ته‌قینه‌وانه په‌یوه‌ندی به كرده‌وه‌ی تیرۆرستییه‌وه بێت‌و ئه‌وه‌شی راگه‌یاند لێكۆڵینه‌وه له ڕرووداوهكهی ئه‌مڕۆ و ئه‌وانه‌ی پێشووش به‌رده‌وامی هه‌یه.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment